شەپۆلێکی بارانبارینی زستانە هەرێم دەگرێتەوە



بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، لە كۆتایی ئەم هەفتەیەوە شەپۆلی باران بارین ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە و پلەكانی گەرما ڕوو لە دابەزین دەكەن و لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ڕۆژانی ھەینی و شەممەی داھاتوو 22 و 23 شەپۆلێکی بارانبارینی زستانە لە دەریای ناوەڕاستەوە ناوچەکانمان ئەگرێتەوە و سەرەتاش بەشێوەیەکی لاواز.

ڕاشیگەیاند، ڕۆژی شەممە کاریگەری زیاد دەکات بەشێوەی بارانی بەردەوام و باش لەسەر ناوچە شاخاوییەکان و لەناوچە نزمەکان و سەنتەری پارێزگاکان بارانی پچڕ پچڕ و مامناوەند ئەبێت.

ئەو شارەزایەی كەشناسی پێشبینی ئەوەشی كرد، “لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر بارین ئەبێت”.

عێراق پلەبەرزكردنەوە بۆ بەشێكی كارمەندانی هەرێم دەگەڕێنێتەوە
پێت عێراق پلەبەرزكردنەوە بۆ بەشێكی كارمەندانی هەرێم دەگەڕێنێتەوە
ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن لە كەركوك بڵاودەكرێتەوە
دوات ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن لە كەركوك بڵاودەكرێتەوە
پەیوەنیدر