وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژارردنەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، كە لە كاتژمێر 6ی ئێوارە هەڵبژاردن كۆتایی دێت و دەشڵێت: ” هیچ پێشێلکارییەکی هەڵبژاردن و ئەمنیمان تۆمار نەکردووە”.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی (العراقیە)ی ڕاگەیاندووە ئێمە زیادبوونی بەرچاومان تۆمارکرد لە هاتنی دەنگدەران بۆ بنکەکانی دەنگدان و وەرگرتنی کارتی بایۆمەتری.
ڕاشیگەیاند، ئامێرەکانی دەنگدان زۆر بە شێوەیەکی کارا کاردەکەن و هیچ پێشێلکارییەکی هەڵبژاردن و ئەمنیمان تۆمار نەکردووە.
وتیشی، “ئامێرەکانی هەڵبژاردن بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی لە کاتژمێر ٦ی ئێوارە دادەخرێن، پاشان پرۆسەی ناردنی ئەنجامەکان بۆ نووسینگەی نیشتمانی كۆمسیۆن لە بەغدا دەست دەکات بە ژماردنەوەی دەستی دەنگەكان”.
ئاشكراشى كرد، سبەی سێ شەممە 19ی کانوونی یەکەم ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان رادەگەیەنرێت.