پۆلیسی دەربەندیخان تاوانبارێکی دەستگیرکرد کە دادگا سزای دوو سال زیندانیی بەسەردا سەپاندبوو.
ئەمڕۆ دووشەممە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی دەربەندیخانی سەربەبەشی پۆلیسی دەربەندیخان تاوانبارێك دەستگیركرا كە لە دادگای كەتنی دەربەندیخان بە بێ ئامادەبوونی خۆی سزای دووساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە .
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوای ئەوەی زانیاری لەسەر تاوانبارێك گەیشتە دەست مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی دەربەندیخان ، لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تاوانبار دەستیانپێكرد و سەرەنجام توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی دەربەندیخانی سەربەبەشی پۆلیسی دەربەندیخانەوە دەستگیربكرێت كە لەلایەن دادگای كەتنی دەربەندیخانەوە سزای دووساڵ زیندانی غیابی (ئامادەنەبوو) بەسەردا سەپێندراوە .
ڕوونیشکردەوە کە دوای لێكۆڵینەوەكان دەركەوت تاوانبار لە چەند بنكەیەكی تر و بە چەند ماددەیەكی جیاواز فەرمانی گرتنی لەلایەن دادوەرەوە بۆ دەرچووە .
پۆلیس ئەوەشی خستەڕوو کە ئێستا تاوانبار( أ،ك،ح لەدایكبووی 1981 ) ڕاگیراوەو دوای ڕێكارە یاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێت .