سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ لایه‌نەکانی عێراق ڕێككه‌وتووین و گەیشتووینەتە ئەو ئەنجامەی كه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت هەموارکردنەوەی یاسای بودجەیە.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له شاری كه‌ركووك، ڕایگه‌یاند، “له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی ڕێككه‌وتووین كه هەموارکردنەوەی یاسای بودجە تاکە ڕێگەیە بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نەوت، بڕیار وایه بگه‌ینه ڕێككه‌وتنێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه و دواتر له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان داده‌نیشین و پڕۆسه‌كه ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت بە ئومێدی چارەسەرکردنی کێشەکانی ساڵی ٢٠٢٣”.
لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق وتی، “هیوادارین كه كوردستانییه‌كی كه‌ركووكی سه‌رپه‌رشتی و ئیداره‌ی ئه‌م شاره بكات، به‌ڵام ده‌بێت كار بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان بكات، چونکە كه‌ركووك شاری پێكه‌وه ژیانه”.
ئومێد سه‌باح، داوای لە خەڵکی کەرکووک کرد کە بەشداری پرۆسەی دەنگدان بکەن و چارەنووسی شارەکە یەکلای بکەنەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژاردنی گشتی له ١٥ پارێزگای عێراق به كه‌ركوكیشه‌وه بەڕێوەدەچێت، كه یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنه له ساڵی ٢٠٠٥وە، لایه‌نه‌كان كێبڕكێ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی ١٥ كورسی ده‌كه‌ن و كورسییه‌كیش بۆ كه‌مینه‌كان ته‌رخانكراوه.