ئەمڕۆ دووشەممە، بومەلەرزەیەک بەگوڕی ٤.١ پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر شاری ئیستەنبوڵی لە تورکیا هەژاند.
ماڵپەڕی “ڕوسیا ئەلیەوم” بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە بومەلەرزەیەک بەگوڕی ٤.١ پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر شاری ئیستەنبوڵی لە تورکیا هەژاندووە.
ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، شوێن و ناوەندی روودانی بومەلەرزەکە ناوچەی یالوڤا بووە کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ئیستەنبوڵەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە پێنج ڕۆژ لەمەوپێش و لە ١٣ی کانوونی یەکەمدا دەگاکانی ڕاگەیاندنی تورکیا ڕایانگەیاند بومەلەرەزەیەک پارێزگای غازی عەنتابی هەژاندووە.
هاوکات، تائێستا ئاماژە بە قەبارەی زیانە گیانی و مادییەکانی بومەلەرزەکەی ئەمڕۆی ئیستەنبوڵ نەکراوە.