شوانی: هەڵبژاردن سەرەتای کۆتاییهاتنی دەسەڵاتە خۆسەپێنەکەی کەرکووکە



وەزیری دادی عێراق ڕایگەیاند ئەم هەڵبژاردنە دەبێتە سەرەتای کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی خۆسەپێنی کەرکووك و پێویستە ڕاکان جبوریش ڕووبەڕووی دادگا بکرێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، خالید شوانی وەزیری دادی عێراق دوای دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك ڕایگەیاند، ئەم دەنگدانە دەبێتە سەرەتای کۆتاییهاتنی ئەو دەسەڵاتە شۆڤێنییە خۆسەپێنەی کە شەش ساڵە بەخراپترین شێوە کەرکووکی بەڕێوەبردووە.

وتیشی: ئەمڕۆ ڕۆژێکی مێژوویی و زۆر گرنگە بۆ کەرکووك کە ماوەی 18 ساڵە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای تێدا ئەنجام نەدراوە و داواشی لە دەنگدەرانی کورد کرد بە پەرۆشەوە بەشداری لە هەڵبژاردنەکەدا بکەن.

خالید شوانی ئەوەشیخستەڕوو کە ڕاکان جبوری پارێزگاری بەوەکالەت، بە درێژایی شەش ساڵی ڕابردوو کاری لەسەر تەعریبکردنی زەوییە کشتوکاڵییەکانی کورد و تورکمان و پەراوێزخستنی ئەو دوو پێکهاتەیە و پشتگوێخستنی گەڕەکە کوردییەکان کردووە.

بە پێویستیشیزانی هێزە کوردستانییەکان زۆرینەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك بەدەستبهێنن بۆ هێنانەکایەی ئیدارەیەکی دادگەر و کۆتاییهێنان بە پەراوێزخستنی کورد و پشتگوێخستنی گەڕەکە کوردییەکان.

خالید شوانی جەختیشیکردەوە کە دەبێت دوای هەڵبژاردن، ڕاکان جبوری لەسەر سەرپێچییەکانی ڕووبەڕووی دادگا بکرێتەوە.

بومەلەرزەیەک ئیستەنبوڵی هەژاند
پێت بومەلەرزەیەک ئیستەنبوڵی هەژاند
حەلبوسی: بە ئیرادەی دەنگدەران سەرکەوتن بەدەست دەهێنین
دوات حەلبوسی: بە ئیرادەی دەنگدەران سەرکەوتن بەدەست دەهێنین
پەیوەنیدر