حەلبوسی: بە ئیرادەی دەنگدەران سەرکەوتن بەدەست دەهێنین



محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پارتی تەقەدوم و سەرۆکی دورخراوەی پەرلەمانی عێراق ڕایگه‌یاند، داواکارین هاووڵاتییان بچن بۆ دەنگدان و كه‌سانی شایسته‌ هه‌ڵبژێرن، وتیشی، “ئه‌مڕۆ پشت به‌ خوا له‌ ڕێگه‌ی ئیراده‌ی ده‌نگده‌رانه‌وه‌ سه‌ركه‌وتنێكی باش بەدەستده‌هێنین”.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،‌ محەمەد حەلبوسی دوای دەنگدان لە یەکێک لە بنکەکانی دەنگدان لە شاری گەرمەی پارێزگای ئەنبار، ڕایگه‌یاند، ” گه‌ل و جه‌ماوه‌رمان له‌ ئه‌نبار و پارێزگاكانی دیكه‌ی وه‌كو به‌غدا، كه‌ركووك، به‌سره‌، موسڵ و دیاله‌ داوایان لێده‌كه‌ین بچنه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان تاوه‌كو نوێنه‌رانی خۆیان هه‌ڵبژێرن”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، گرنگە هەمووان بەشداری دەنگدان بکەن بە شێوەیەکی دیموکراسیانە، چونكه‌ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ زۆر گرنگه‌ تاوه‌كو  ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانن ئه‌ركه‌كانی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن”.

محەمەد حەلبوسی باسی له‌وه‌شكرد، “ئه‌مڕۆ پشت به‌ خوا له‌ رێگه‌ی ئیراده‌ی ده‌نگده‌رانه‌وه‌ سه‌ركه‌وتنێكی باش بەدەستده‌هێنین”.

هاوکات ئەمڕۆ ده‌نگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق‌ كاتژمێر ٧:٠٠ی به‌یانی ده‌ستیپێكرد تا ٦:٠٠ـی ئێواره‌ به‌رده‌وام ده‌بێت، لە ١٥ پارێزگای عێراق هەڵبژاردنەکان بەڕێوەدەچێت.

 

شوانی: هەڵبژاردن سەرەتای کۆتاییهاتنی دەسەڵاتە خۆسەپێنەکەی کەرکووکە
پێت شوانی: هەڵبژاردن سەرەتای کۆتاییهاتنی دەسەڵاتە خۆسەپێنەکەی کەرکووکە
خەڵک: زانیاری نوێ لەبارەی چارەنووسی خوێندن لە وەرزی دووەم بڵاودەکاتەوە
دوات خەڵک: زانیاری نوێ لەبارەی چارەنووسی خوێندن لە وەرزی دووەم بڵاودەکاتەوە
پەیوەنیدر