ئەمڕۆ بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری مووچەی مانگی ئەیلوولی چەند بەڕێوەبەرایەتی و وەزارەتێک دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، ئەنجومەن و دەزگای ئاسایش، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، خاوەن پێداویستی تایبەت، داد، ئەنجومەنی دادوەری، ئەوقاف و کاروباری ئاینی، مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی وەبەرهێنان و ژینگە.
هاوکات دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی دارایی و چاودێری مووچەی مانگی ئەیلوول وەردەگرن.
بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول تا پێنجشەممەی داهاتوو بەردەوام بێت، لە کاتێکدا تا ئێستا چارەنووسی مووچەی هەر سێ مانگەکانی ( تشرینی یەکەم، تشرینی دووەم و کانوونی یەکەم) بە نادیاری ماوەتەوە.