دەنگدانی گشتی بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەدەچێت



ئەمڕۆ دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەدەچێت، هاوکات پاش ٢٤ کاتژمێر ئەنجامەکان ڕادەگەیەنرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، ده‌نگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق‌ كاتژمێر ٧:٠٠ی به‌یانی ده‌ستیپێكرد تا ٦:٠٠ـی ئێواره‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ڵێت، ” دوای ٢٤ كاتژمێر له‌ كۆتاییهاتنی ده‌نگدانی گشتیی ئه‌نجامه‌كان ئاشكرا ده‌كرێن”.

ئه‌مڕۆ لەدەنگدانی گشتی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقدا زیاتر لە ١٥ ملیۆن‌ و ١٥٠ هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە، بەسەر حەوت هەزار و ١٦٦بنکەدا دابەشکراون.

كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ٢٨٥ كورسییه‌، پێنج هه‌زار و ٩٠٥ كاندید كێبڕكێ بۆ وه‌رگرتنی ده‌كه‌ن، ٣٨ هاوپه‌یمانی و ١٦٣ حزب و كاندیدی سه‌ربه‌خۆ كێبڕكێی بۆ ده‌كه‌ن و ١٠ كورسیش بۆ پێكهاته‌كان دابین كراوه‌.

كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگه‌یاند، دابه‌شكردنی كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدان تا كۆتاییهاتنی پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیش چەندین بنکە بۆ دەنگدانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دابینکراون.

كورسی تایبه‌ت به‌ شاری كه‌ركووك ١٥ كورسییه‌ و یه‌كێكیان بۆ پێكهاته‌كانه‌، له‌و پارێزگایه‌ ٨٦٨ هەزار و ٩٠١ کەس مافی دەنگدانیان هەیە و ٢٤٥ کەس خۆیان کاندید کردوە و ١٠ هاوپەیمانی و پێنج حزب بەشداریی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا دەکەن.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایە ڕۆژی شەممەى پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە ١٥پارێزگای عێراق، ناوچە کوردستانییەکان‌و هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا، دواى هه‌ڵبژاردنیش، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكرایكرد، ڕێژه‌ی به‌شداریكردن له‌ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌ ٪٦٧ زیاتر بووه‌.

هاوکات كۆمیسیۆن جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ی له‌ ده‌نگدانی تایبه‌ت ڕوویدا له‌ ده‌نگدانی گشتی دووباره‌ نابێته‌وه‌.

ئەمڕۆ مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەشدەکرێت
پێت ئەمڕۆ مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەشدەکرێت
زستان بە بەهێزی دەستپێدەکات
دوات زستان بە بەهێزی دەستپێدەکات
پەیوەنیدر