شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە زنجیرەیەک لە نزمە پەستان و بارستەهەوای ساردی جەمسەری ڕوولەناوچەکانی کوردستان دەکات و ئەگەری بارینی بەفر و بارانی باشی لێدەکرێت.
محەمەد کەمال، شارەزای کەشناسی بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت:”لەگەڵ دەستپێکی وەزری زستاندا و بەدیاری کراوی لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە زنجیرەیەک لەنزمە پەستان و بارستەهەوای ساردی جەمسەری ڕوولەناوچەکانی کوردستان دەکات و ئەگەری بارینی بەفر و بارانی باشی لێدەکرێت.
ئەو شارەزایەی کەشناسی دەشڵێت:” ئەگەر هەیە لە ناوەندی شارەکان وەک سلێمانی بەفر ببارێت یاخود زنجیرە چیاکانی دەووربەری”.