کوالێتی خۆراک چاودیری دەکرێ و ساختەکاری کەمبۆتەوە



بەڕێوەبەری بەشی کۆنترۆڵی بازرگانی و دارایی عێراق ڕایگەیاند، ڕێکارەکان بۆ چاودێری کردنی کوالێتی و جۆری خواردەمەنییەکان چڕتر کراوەتەوە و ساختەکاریش کەمبۆتەوە.

ریاز موسەوی، بەڕێوەبەری بەشی کۆنترۆڵی بازرگانی و دارایی لە وەزارەتی بازرگانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، لەپێناو سەقامگیرکردنی نرخ و کوالێتی کاڵا و کەرەستە خۆراکییەکان بە هەماهەنگی وەزارەتی تەندروستی رێکارەکانیان چڕترکراونەتەوە و ڕێگە لە چەندین ساختەکاریش گیراوە.

موسەوی باسی لەوەش کرد، لە رێی تیمە هاوبەشەکانی چاودێری و سەرپەرشتیاری هەردوو وەزارەتەکە چەند کەرەستەیەکی خۆراکی کە پێکهاتبوون لە شیر و برنج و کەرەستەی دیکە بە ناو و کێشی جیاواز بە هاووڵاتیان دەفرۆشرانەوە لە چەندین فرۆشگا دەستیان بەسەرداگیراوە . دەشڵێت ” بەشێک لە فرۆشگاکان دەستکاری کێشی کەرەستەکانیان بە تایبەت ماسی و گۆشتی سور کردبوو “.

لە ماوەی رابردوودا وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، لە پێناو سەقامگیرکردنی نرخی کەرەستە خۆراکییەکان چەندین یەکەی فرۆشتن لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێم دەکرێنەوە کە هاووڵاتیان دەتوانن لە رێیەوە بە نرخی پاڵپشتیکراو کەرەستەی خۆراکی بە شێوەی قیستی مانگانە بکرن.

بڵاوبوونەوەی پەتا سەردانیکردنی چاکسازی گەورانی هەولێر رادەگرێت
پێت بڵاوبوونەوەی پەتا سەردانیکردنی چاکسازی گەورانی هەولێر رادەگرێت
كارمەندانی وەزارەتێكی هەرێم یەكەم مووچەیان بە كارتی ئەلیكترۆنی وەرگرت
دوات كارمەندانی وەزارەتێكی هەرێم یەكەم مووچەیان بە كارتی ئەلیكترۆنی وەرگرت
پەیوەنیدر