نرخی دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو شكا



ڕۆژ بەڕۆژ نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار دادەبەزێت و ئەمڕۆش زیاتر لە هەزار دینار لە بەهاكەی دابەزیوە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك شەممە نرخی دۆلار زیاتر دابەزیوە و ئێستا 100 دۆلار بە 154 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

لە چەند ڕۆژی رابردوودا، جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، سەرەڕای گەیشتنی چەند کاروانێکی دۆلار بۆ بانکەکانی عێراق بەشێوەی کاش هێشتا دۆلار لە بەهای هاوتەریبی خۆیدا ماوە و جێگیر نەبووە.

وتیشی، “زۆری خواستی هاووڵاتیان رێگرە لە جێگیربوونی دۆلار.”

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بانكی ناوەندی ئاشكرای كردووە، لە كۆبوونەوەی پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق و یەدەگی فیدڕاڵی ئەمریكا و وەزارەتی گەنجینەی ئەو وڵاتە ڕێككەوتن كراوە لەسەر پێدانی بڕێكی زۆری دۆلار لە ساڵی نوێدا.

 

یەكەم شەپۆلی بەفری ئەمساڵ ناو شارەكانی هەرێم دەگرێتەوە
پێت یەكەم شەپۆلی بەفری ئەمساڵ ناو شارەكانی هەرێم دەگرێتەوە
ڕوونكردنەوە سەبارەت بە پشووی سبەینێ‌ دەدرێت
دوات ڕوونكردنەوە سەبارەت بە پشووی سبەینێ‌ دەدرێت
پەیوەنیدر