سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ڕۆژی ئاژاڵی کوردستان ڕایگەیاند، ئەركی هەموولایەكمانە پێكەوە لەژێر سایەی ئاڵا پیرۆزەكەماندا بە رۆحێكی نیشتمانی و كوردانەوە كار بۆ بونیادنانی داهاتوویەكی گەشتر بکەین.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “دەست لەسەر دڵ بەرانبەر ئاڵای كوردستان دەوەستین و بە ئەوپەڕی وەفادارییەوە یادی هەموو ئەو شەهیدانە دەكەینەوە كە لەپێناو سەرفرازیی كورد و شەكانەوەی ئاڵاكەماندا گیانی خۆیان بەختکرد”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەركی هەموولایەكمانە پێكەوە لەژێر سایەی ئاڵا پیرۆزەكەماندا بە ڕۆحێكی نیشتمانی و كوردانەوە كار بۆ بونیادنانی داهاتوویەكی گەشتر، قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و پێكەوەژیان و بڵاوكردنەوەی پەیامی ئاشتی بكەین، بێگومان ئەمە تەنیا رێگەیەکە تاوەكو بتوانین ڕۆحی شەهیدانمان شاد بكەین و وەڵامی دڵسۆزی و خۆڕاگریی خەڵكە خۆشەویستەكەمان بدەینەوە”.