نرخی دۆلار شکا



نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دابەزی، هاوکات ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٥٤ هەزار و ٧٥٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەهای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بۆ ١٥٤هەزار و ٧٥٠ دیناری عێراقی دابەزی، بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو دابەزینێکی بەرچاوی تۆمارکردووە و ماوەی چەند مانگێک دەبێت بەو نرخە مامەڵەی پێوەنەکراوە.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا بەهای دۆلار لە سەروو ١٥٦ هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا، بەمەش زیاتر لە ١٠٠٠ دینار دابەزیوە، هاوکات بانکی ناوەندی ئەمڕۆ ٢١ ملیۆن دۆلاری نەقدی خستەبازاڕەوە.

دابەزینی نرخی دۆلار لە کاتێکدایە کە بانکی ناوەندی عێراق چەندین ڕێکاری بۆ دابەزینی بەهای دۆلار گرتووەتەبەر، لە ساڵی نوێوە سەرجەم مامەڵە ناوخۆییەکان بە دینار ئەنجامدەدرێن، مامەڵە بازرگانییە دەرەکییەکانیش بە دراوەکانی دیکەی جگە لە دۆلار ئەنجامدەدرێت.

هاوکات لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەمریکا ڕەزامەندی دەربڕی کە لە ساڵی ٢٠٢٤ ەوە دۆلار بۆ عێراق بنێرێت.

ئەمڕۆ کەمپی عەربەت دادەخرێت
پێت ئەمڕۆ کەمپی عەربەت دادەخرێت
سێ مووچەی کۆتایی ساڵ بە “مووچەی خەرجنەکراو” هەژمارکرا
دوات سێ مووچەی کۆتایی ساڵ بە “مووچەی خەرجنەکراو” هەژمارکرا
پەیوەنیدر