مۆنۆمێنتی عومەری خاوەر درایە پارێزگاری لامبس لە بەریتانیا



پارێزگاری سلێمانی مۆنۆمێنتی عومەری خاوەر کە گوزارشتە لە کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە، پێشکەش بە پارێزگاری لامبس کرد.

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بڵاویکردەوە، وەک ناساندنێک بۆ سیمبوولی کارەساتی کۆمەڵکوژی هەڵەبجە، لە سۆنگەی بەرپرسیارێتی نەتەوەیی و نیشتمانی، لەسەر ئەرکی سەرمایەداری نیشتمانی مەریوان حاجی جەمال، پەیکەری عومەری خاوەر وەک مۆنۆمێنتی بیرەوەری شەهیدان، پێشکەش بە پارێزگاری لامبس لە بەریتانیا کرا.

ئاماژەی بەوەشدا، لە رێورەسمێک لە تەلاری پارێزگای لامبس بە ئامادەبوونی سەرباز بەرزنجی پارێزگاری لامبس لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە کە خۆی لە سیمبولی پەیکەری شەهید عومەری خاوەر دەبینێتەوە کرایەوە. پەیکەری عومەری خاوەرو منداڵە تاقانەکەی بە رەمزی قوربانی و فیداکاری هەڵەبجەییەکان دادەنرێت، کە لە مێژووی نەتەوەی کورد دا فیداکاری گەورەیان  کردووە.

سبەینێ‌ ڕۆژی ئاڵای كوردستانە .. ڕۆژی ئاڵا لە چییەوە هاتووە؟
پێت سبەینێ‌ ڕۆژی ئاڵای كوردستانە .. ڕۆژی ئاڵا لە چییەوە هاتووە؟
تۆمەتبارێک بە 85 مۆری ساختەوە دەستگیرکرا
دوات تۆمەتبارێک بە 85 مۆری ساختەوە دەستگیرکرا
پەیوەنیدر