ئەمڕۆ تیروپشک بۆ ناوی حاجییانی ساڵی ٢٠٢٤ ئەنجام درا، ناوەکان بۆ فەریزەی حەجی ئەمساڵ ڕادەگەیەنرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئەمرۆ کاتژمێر ١٠ تیروپشکی بۆ ناوی حاجییانی ساڵی ٢٠٢٤ ئەنجامدا.
شێخ نیاز نه‌قشبه‌ندی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، ئەمساڵ ١٢١ هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان بۆ حەج داواکارییان پێشکەش کردووە، ئه‌مڕۆ تیروپشك بۆ ناوه‌كانیان ئەنجامدەدەرێت و ناوی زیاتر له چوار هه‌زار كه‌س بۆ حه‌جی ئه‌مساڵ ڕادەگەیەنرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تیروپشكه‌كه به دوو قۆناغ بەڕێوەچوو، قۆناغی یه‌كه‌م بۆ ئه‌و ناوانه‌یە كه ساڵی ٢٠١٧ ناوی خۆیان تۆماركردبوو، ئه‌و كه‌سانه‌ی مابوون ٣٧ هه‌زار و ٢٤٢ فۆڕم بوون، قۆناغی دووهه‌میش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یە كه ئه‌مساڵ ناویان پێشكه‌شكرد كه ژماره‌یان ٣٤ هه‌زار و ٣٩٧ فۆڕمە.
هاوکات ئەمساڵ کۆتا ساڵ دەبێت کە لە ڕێگەی پڕکردنەوەی فۆڕم و ئەنجامدانی تیروپشکەوە هاووڵاتیان بۆ فەریزەی حەج ناو بنووسن، لە ساڵی ئایندەوە دەبێتە ئۆنلاین
بە گشتی لە هەرێمی کوردستان ٥ هەزار هاووڵاتی مافی ئەوەیان هەیە سەردانی سعودیە بکەن و فەریزەی حەج ئەنجامبدەن، لە سنووری پارێزگای سلێمانی هەزار و ٤٠٠ بۆ هەزار و ٥٠٠ کەس دەتوانن فەریزەی حەج ئەنجامبدەن.