قائیمقامیه‌تی ده‌ربه‌ندیخان رایگه‌یاند، سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ربه‌ندیخان – ناوتاق ـ زه‌ڕایه‌ن به‌ئاماده‌بونی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن داده‌نرێت.
قائیمقامیه‌تی ده‌ربه‌ندیخان راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:” له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربونی قائیمقامی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان له‌سه‌ر پێشنیاری هاووڵاتییانی قه‌زاكه و چالاكوانان و شاره‌زایان به به‌رده‌وامی كاری كردوه بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌یه‌كی گرنگ له بواری ڕێگاوبان بۆ قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان كه ئه‌ویش پرۆژه‌ی ڕێگای ده‌ربه‌ندیخان – ناوتاق – زه‌ڕایه‌نه”.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه له نیوان ده‌ربه‌ندیخان – ناحیه‌ی باوه‌خۆشێن نزیك گوندی جهمهرگه به ئاماده‌بونی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و پارێزگاری سلێمانی و شاندیكی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن و قائیمقامی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان و لێپرسراوانی ئیداری سنوره‌كه، به‌ردی بناغه‌ی ڕێگای ده‌ربه‌ندیخان – ناوتاق – زه‌ڕایه‌ن داده‌نرێت”.
قائیمقامیەتی دەربەندیخان ئاماژەی بەوەشکردووە:”به ته‌واوبونی پرۆژه‌كه سودی ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی لۆد و قه‌ره‌باڵغی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر و كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕوداوه‌كانی هاتووچۆ له‌سه‌ر ڕێگای ده‌ربه‌ندیخان – زه‌ڕایه‌ن”.
ئەوە لە کاتێکدایە دوێنی هەینی دوای ٧٦ رۆژ لە داخستنی تونێلی دەربەندیخان بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەی تونێلەکە کرایەوە بە رووی شۆفێراندا.