تەرانە عەلی دۆستی “شەهرەزاد” دەستگیركرا



میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە ئەكتەری سەرەكی درامای شەهرەزاد لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە دەستگیركرا.

میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە لە چوارچێوەی هەڵمەتی دەستگیركردنی چالاكوانان و ناڕازییانی خۆپیشاندانەكانی ئێران، هێزە ئەمنیەكان “تەرانە عەلی دۆستی”ئەكتەری سەرەكی درامای شەهرەزاد دەستگیركرا.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە هێزەئەمنییەكان چوونەتە سەر ماڵەكەیی و كەلوپەلی تایبەتییان پشكنی وە و دواتر دەستگیریان كردووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، تەرانە عەلی دۆستی ماوەیەك لەمەوبەر بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەكانی ئێران وێنەیەكی خۆی بەبێ سەرپۆشی زۆرەملێ بە پۆستەری “ژن، ژیان، ئازادی” بڵاوكردەوە.

سبەینێ به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ربه‌ندیخان – ناوتاق ـ زه‌ڕایه‌ن دادەنرێت
پێت سبەینێ به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ربه‌ندیخان – ناوتاق ـ زه‌ڕایه‌ن دادەنرێت
داهاتی ئەمڕۆی سلێمانی چەند بووە
دوات داهاتی ئەمڕۆی سلێمانی چەند بووە
پەیوەنیدر