شارەزایەکی کەشناسی ئاماژە بەوەدەکات، لە كۆتایی ئەم مانگەدا شەپۆلێكی بەفر و باران هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و لەناو سەنتەری شار بەفر دەبارێت.
ئەمڕۆ هەینی ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی ڕایگەیاند، “كەشوهەوای ناوچەكانمان تا ڕۆژی دووشەممه بەشێوەیەكی ئاسایی و سەقامگیر ئەمێنێتەوە و ئەگەر هەیە ڕۆژانی ١٨ و ١٩ی مانگ نزمەپاڵەپەستۆیەكی لاواز لە دەریای ناوەراستەوە ڕووبكاتەوە ناوچەكە و نمە بارانێكی كەم لە هەندێ ناوچەدا ببارێت”.
ئاراس جەبار باسی لەوەشکردووە، بە گوێرەی پێشبینیە دوور مەوداكان كۆتایی ئەم مانگە ئەگەری جوڵەكردنی نزمەپاڵەپەستۆیەكی جەمسەری هەیە بە ئاراستەی ناوچەكە و پێشبینی هاتنی شەپۆلێكی چڕی بارانبارین و بەفر بارینی لەناوچە شاخاوییەكان لێدەكرێت لەگەڵ ئەگەری بارینی بەفر لەسەنتەری شاری سلێمانی و دابەزینی بەرچاوی پلەكانی گەرما.