رۆژنامه‌ی تایمز ئۆف ئیسرائیل ئاماژه به‌وه ده‌كات سوپای ئیسرائیل سه‌ركه‌وتوو بووه له پڕۆسه‌ی به‌ردانه‌وه‌ی ئاو بۆ ناو تۆڕی تونێله‌كانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی لەکەرتی غه‌ززه کە وه‌ك میكانیزمێكی نوێ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌كه گرتویەتییەبەر.
ڕۆژنامەکە باسی لەوەشکردووە، هەرچەندە پڕۆسه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی سنووردار ده‌ستیپێكردووه، به‌ڵام سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.
هاوكات رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكی پشتڕاستی كردووه‌ته‌وه سوپای ئیسرائیل ده‌ستیكردووه به به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی ده‌ریا بۆ ناو ته‌واوی تونێله‌كانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له غه‌ززه و ئەوەشخراوەتەڕوو ڕەنگە پڕۆسه‌كه لانیكه‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك بخایەنێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە ئوسامه حه‌مدان، سه‌ركرده له بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ڕایگەیاند، ئه‌و جۆره پڕۆسانه كار له تونێله‌كان ناكه‌ن، چونكه به‌شێوه‌یه‌ك دروست كراون به‌رگه‌ی لافاو و هه‌ر جۆره مه‌ترسییه‌كی دیكه بگرن.
لەهەمانکاتدا، به‌هۆی هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی ئیسرائیله‌وه ژماره‌ی كوژراوانی فەلەستین بۆ ١٨ هه‌زار و ٧٨٧ كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه، هاوكات ژماره‌ی برینداران گه‌یشتووه‌ته ٥٠ هه‌زار و ٨٩٧ كه‌س.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی سوپای ئیسرائیل لە دەستپێکی شەڕی غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ئه‌م ساڵه‌وه بڵاوکراونەتەوە تا ئێستا ٤٣٤ سەربازی ئیسرائیل کوژراون.