هەنگاوێك بۆ چارەسەری كێشەی مووچە دەگیرێتەبەر



کاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەگەر مووچەی فەرمانبەران لە ئینفاقی فیعلی جیابكرێتەوە و بخرێتە سەر “حاكیمە” ئەوا  كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەردەبێت و لە بنەڕەتدا هەمواركردنەوەی یاسای بودجە بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەی مووچەیە.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، یەكێك لە گرفتەکانی نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بابەتی ئینفاقی فیعلییە كە كێشەی بۆ ناردنی پشكی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغداوە دروستكردووە و یاسای بودجەش وەك هەر یاسایەكی دیكە هەمواردەكرێتەوە.

دەشڵێت، لە ئێستادا ئەنجومەنی نوێنەران لە پشووی وەرزی یاساداناندایە و پەرلەمان سەرۆكی نییە و پێویستی بە هەڵبژاردنی سەرۆكێك هەیە و ئەگەر یاسای بودجە هەمواربكرێتەوە دەكەوێتە كۆتایی مانگی یەكی ساڵی داهاتووەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەو پەرلەمانتارە پێیوایە، مووچە لە ئینفاقی فیعلی جیابكرێتەوە و بخرێتە سەر “حاكیمە” گرفت بۆ مووچەی مووچەخۆران دروست نابێت و هەموارکردنەوەی بودجەش بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەیە.

داهاتی باج لەهەرێم بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر زیادی کردووە
پێت داهاتی باج لەهەرێم بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر زیادی کردووە
بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لێدرا
دوات بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لێدرا
پەیوەنیدر