محەمەد شیاع سودانی؛بەڵێنێك بەمامۆستایانی وانەبێژ دەدات



سەرۆك وەزیرانی عیراق بەڵێن بە مامۆستایانی وانەبێژ دەدات، كە لە بودجەی ساڵی 2023 دا پارەی پێویست بۆ مامۆستایانی وانەبێژ تەرخان بكات و داواشیان لێ دەكات بگەڕێنەوە بۆ سەر دەوامەكانیان و دڵنیایی پێداون كە دڵسۆزیان لە یاد ناكات و كێشەكانیان چارەسەر دەكات.

نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە،كە ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی ئەمڕۆ شەممە 2022/12/17 لەگەڵ ژمارەیەك لە مامۆستایانی وانەبێژ لە سەرجەم پارێزگاكانی عیراق و یەكێتی مامۆستایانی عیراق كۆبووەوە، بەمەبەستی گفتوگۆكردن لە بارەی كێشەكانی مامۆستایانی وانەبێژ و لەنزیكەوە ئاگاداربوون لەژمارەیان و را و سەرنجەكانیان.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە حكومەت لەگەڵ وەزارەتی دارایی و پارێزگارەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان لە كۆبوونەوە و هەوڵەكانیان بەردەوامن بۆ دیاریكردنی ژمارەی وانەبێژان و تەرخانكردنی پارەی پێویست بۆ مامۆستایانی وانەبێژ لە بودجەی ساڵی 2023 دا.

سەرۆك وەزیران داواشی لە مامۆستایان كردووە بگەڕێنەوە بۆ سەر دەوامەكانیان و دڵنیایی پێداون كە دڵسۆزیان لە یاد ناكات و كێشەكانیان چارەسەر دەكات.

عەبدوللەتیف ئەحمەد لەبارەی نوێژی جەنازەوە هاتەدەنگ
پێت عەبدوللەتیف ئەحمەد لەبارەی نوێژی جەنازەوە هاتەدەنگ
پۆلیسی هەولێر بۆ شادبوونەوەی بەكەسوكارەكەی داوای هاوكاری لە هاووڵاتیان دەكات
دوات پۆلیسی هەولێر بۆ شادبوونەوەی بەكەسوكارەكەی داوای هاوكاری لە هاووڵاتیان دەكات
پەیوەنیدر