وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا بڕیاریدا به سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر حه‌وت كه‌س و قه‌واره‌یه‌كی كۆماری ئیسلامی ئێران كه یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ش ئیسماعیل قائانی فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئه‌و وڵاته‌یه.
بەگوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا سزای نوێی بەسەر ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و چوار فەرماندەی باڵای ئەو سوپایەدا سەپاند.
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لەو بارەوە ڕایگەیاند: “هەڵسوکەوتی ڕژێمی ئێران هەڕەشەیەکی قبووڵنەکراو دەخەنە سەر بەریتانیا و هاوبەشەکانمان، ئێران بەردەوامە لە تێکدانی سەقامگیریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕێگەی گرووپە چەکدارەکانیەوە.”
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا ئه‌وه‌شی رونكردۆته‌وه، پاكێجی نوێی گه‌مارۆكان به هاوكاریی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، ئیسماعیل قائانی فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی قودس له سوپای پاسدارانی ئێران، كه‌سانی به‌شدار له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس و جیهاد ده‌كاته ئامانج.
جگه له قائانی، چەندین فەرماندەی تری باڵای تێدایە کە بریتین له محه‌مه‌د سه‌عید ئیزادی فه‌رمانده‌ی لقی فه‌ڵه‌ستین له سوپای پاسداران، عه‌لی مورشاد شیرازی ئه‌ندامی لقی فه‌ڵه‌ستین، مه‌جید زاری ئه‌ندامی لقی فه‌ڵه‌ستین، مسته‌فا مه‌جید خانی ئه‌ندامی لقی فه‌ڵه‌ستین و خالد قه‌دومی نوێنه‌ری حه‌ماس له ئێران، ناسر ئه‌بو شه‌ریف نوێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی جیهاد له ئێران، هه‌روه‌ها له‌ناو سزاكاندا قه‌واره‌ی لقی فه‌ڵه‌ستینی فیرقه‌ی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران كراوه‌ته ئامانج.