قائیمقامیه‌تی سلێمانی له ڕووی جۆر و كوالێتی و پێكهاته‌وه، پشكنینی بۆ سه‌رجه‌م جۆرەکانی برنج لەناو بازاڕەکاندا كردووه و دەرکەوت سه‌رجه‌میان برنجی ڕووه‌كین و له پێكهاته‌كانیاندا پلاستیكیان تێدا نییه.
هیوا ساڵح، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستی له لیژنه هاوبه‌شه‌كان ڕایگه‌یاند، “دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆ دروستكردنی برنج له پلاستیك و دروستبوونی دڵه‌ڕاوكێ له‌نێوان هاوڵاتییاندا، لیژنه‌كان به ڕه‌زامه‌ندی قائیمقامی سلێمانی سه‌رجه‌م جۆره‌كانی برنجی له ڕووی جۆر و كوالێتی و پێكهاته‌كه‌یه‌وه ناردووه بۆ پشكنین بۆ تاقیگه‌كان.”
ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌و تاقیگه‌یه‌ی پشكنینی بۆ سه‌رجه‌م جۆره‌كانی برنج کە ٢٧ جۆر دەگرێتەوە له بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی كردووه، یه‌كێكه له باشترین تاقیگه‌كانی كوردستان و له‌ژێر چاودێری نوێنه‌ره‌كانی حكومه‌ت و به باشترین ئامێره پێشكه‌وتووه‌كان ٥ جۆری پشكنینی بۆ ئه‌نجامداوه و دەر‌كه‌وتووه كه سه‌رجه‌میان پێکهاتەی سروشتین و برنجی ڕووه‌كین.
باسی لەوەکرد، به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامه‌ی به‌ده‌ست قائیمقامییه‌تی سلێمانی گه‌یشتووه‌ته‌وه، پشكنینی تاقیگه‌كه كوالێتی برنجه‌كانی پله‌به‌ند كردووه و چه‌ند جۆرێكیان له باشترین جۆری برنجه‌كانی جیهانن كه له بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی ده‌فرۆشرێت.
هیوا ساڵح، ئەوەشی خستەڕوو، هاوڵاتییان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه كه سه‌رجه‌م برنجه‌كانی ناوبازاڕی شاری سلێمانی له ڕوی كوالێتی و جۆره‌كانییانه‌وه، ڕووه‌كین و برێکی باش لە پڕۆتین و ڕیشاڵی خۆراکی تێدایە، له پێكهاته‌كانیاندا ٪٦٠ بۆ ٪٦٨ نیشاستەی تێدایە و مادده‌ی پلاستیك بوونی نییه.
نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستی له لیژنه هاوبه‌شه‌كان بۆ ڕای گشتی دووپاتی کردەوە، پێویست ناکات هاووڵاتییان هەست به دڵه‌ڕاوكێ بکەن.