کاوە مەحمود: لە بەغداوە دەویسترێت قەوارەی هەرێم بکرێت بە کارتۆنی



سکرتێری حزبی شیوعی کوردستان بەرپرسیارێتی سەرەکی دروستنەبوونی لیستێکی هاوبەشی کورد ل ناوچە دابڕێندراوەکان دەخاتە ئەستۆی پارتی و یەکێتی و دەشێڵیت: ئاڕاستەیەك لە بەغدا هەیە دەیەوێت قەوارەی هەرێمی کوردستان بکات بە کارتۆنی.

کاوە مەحمود، سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان، لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمریکا ڕاگەیاند، “یەکێتی و پارتی هۆکاری سەرەکی دروست نەبوونی لیستێکی یەکگرتووی کوردی بوون، چونکە هەلومەرجێکی وایان دروست نەکرد کە ڕێگە خۆشکەر بێت بۆ یەک لیستی.”
وتیشی، “لەچوارچێوەی ئەو ڕەوشەی بۆ جەماوەر دروستکراوە، لیستەکانی تریش ئاسان نییە بۆیان مامەڵە لەگەڵ یەکێتی و پارتیدا بکەن لە لیستێکی هاوبەشدا.”
سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان دەڵێت، “ئاڕاستەیەک لە بەغدا هەیە بۆ بە کارتۆنیکردنی قەوارەی هەرێم، ئەم ئاڕاستەیە لاوازبوونی پێگەی کوردی دەوێت لەناوچە کێشەلەسەرەکان. بەغدا دەیەوێت لەناوچە کێشەلەسەرەکان مامەڵە لەگەڵ حزبی سیاسی بکات نەک لەگەڵ کورد وەکو پێکهاتە.”
کاوە مەحمود پێیوایە بەدەستهێنانی زۆرینەی دەنگەکانی کەرکوک بۆ کورد گرنگە و دەبێت هەوڵی بۆ بدرێت، بەڵام ئاڕاستەی سیاسی بەغدا سنووردانان و لەقاڵبدانی کوردە لە ناو دەوڵەتی عێراق دا.
سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی ڕوونیکردەوە، پۆستی پارێزگاری کەرکووك بۆ کورد گرنگە و ئەنجومەنی پارێزگاش بە پێی یاسا دەسەڵاتی هەیە بەڵام گرفتەکە سنورداری دەسەڵاتی بەرپرسە کوردەکانی عێراقە.
کاوە مەحمود وتی، “گەر سەرۆک وەزیرانی عێراقیش کورد بێت، نابێت شتی زۆری لەسەر بینا بکەین، چونکە دەوڵەتی عێراق هی کورد نییە، دەوڵەتی زۆرینەیە کە نەتەوەی عەرەب و تایەفەی شیعەیە.”
وتیشی: “بیست ساڵە فیدراڵیەت بەکردەیی جێبەجێ نەکراوە، دەستوور جێبەجێ ناکرێت، چونکە عەقڵیەتی حوکمڕانی عێراق بە عەقڵییەتی زۆرینە بیردەکاتەوە.”

پەیوەست بە غەززە، پرسیارێک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا شەرمەزار دەکات
پێت پەیوەست بە غەززە، پرسیارێک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا شەرمەزار دەکات
عێراق فۆڕمێکی ئەلیکترۆنی بۆ هاوکاری کۆمەڵایەتی ڕادەگەیەنێت
دوات عێراق فۆڕمێکی ئەلیکترۆنی بۆ هاوکاری کۆمەڵایەتی ڕادەگەیەنێت
پەیوەنیدر