لەمیانی ئۆپراسۆنێكدا باندێكی بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركران و لەكاتی دەستگیر كردنیشیاندا ماددەی دیكەی نایاسایی و فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانیشان پێ بووە.
پۆلیسی پارێزگای بابل ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لە رێگەی بەدواداچوون و وەرگرتنی زانیاری لەلایەن دەزگای هەواڵگرییەوە توانیویانە حەوت بازرگانی ماددە هۆشبەرەكان دەستگیربكەن، كە لەكاتی دەستگیركردنیاندا ماددەی هۆشبەر و فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانیان پێبووە.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە لە شوێنی دەستگیركردنی ئەو بازرگانانەش چەندین ماددەی هۆشبەر، پارەی ساختە و چەند ماددەیەكی نایاسایی دیكەیان دۆزیوەتەوە و بە پێی ماددەی 28ی ماددەی هۆشبەر رەوانەی لایەنی پەیوەندیداركراون.