پێشەوا هەورامانی: حکومەتى هەرێم تواناى بەرگەگرتنى ئەو فشارەی نەماوە کە لە بەغداوە دەکرێت



وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند نە حکومەتی هەرێم نە هاووڵاتیان توانای بەرگەگرتنی ئەو فشارانەیان نەماوە کە لەلایەن بەغداوە بۆسەر هەولێر دەکرێت.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، لەدوای سەری ساڵەوە شاندی هەرێم بە جۆرێکی تر دەچێتە بەغداد و بۆ چارەسەری بنەڕەتی کێشەکانیش دەچێت، سەبرمان نەماوە و بەشێوەیەکی یەکلاکەرەوە دەچێنە بەغدا.

ڕاشیگەیاند، ئەوەى بەرامبەر هەرێم دەکرێت، نە شەراکەتە، نە رێککەوتنە، نە دەستوورییە، بۆیە چیتر ئەوە قبووڵ ناکەین، حکومەتى هەرێم و هاووڵاتیانیش تواناى بەرگەگرتنى ئەو فشارەیان نەماوە لە بەغدادەوە بۆ سەر هەولێر هەیە.

پێشەوا هەورامانی ڕاشیگەیاند، حکومەتى هەرێم زیاتر لە 13 ملیار دینار کرێى کارەباى لاى هاووڵاتییانە، مه‌سرور بارزانی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا جه‌ختی كرده‌وه‌ نابێت هیچ سیسته‌مێكی كاره‌با جێبه‌جێ بكرێت ئه‌گه‌ر بارگرانی بۆ سه‌ر هاووڵاتییان دروست بکات، هەروەها قسە لەسەر کەمکردنەوەى کرێى کارەبا کراوە و بە زووترین کات بڕیار لە کەمکردنەوەى دەدرێت، بەهیچ شێوەیەک سیستمى پریپەید راناگرێت، چونکە بە هەدەردانى کارەبا کەمدەکاتەوە.

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ی بڕگه‌ و مادده‌كانی یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵی به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌، رایگه‌یاند، ئه‌م بابه‌ته‌ هێشتا نه‌چووه‌ته‌ په‌رله‌مان تاوه‌كو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قسه‌ی له‌سه‌ر بكات، به‌ڵام به‌گشتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ بودجه‌ و به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ره‌نگه‌ چی دیكه‌ به‌و شێوه‌یه‌ مامه‌ڵه‌ نه‌كات و له شوێنێكدا رابوه‌ستێت ئه‌گه‌ر بزانێت نیازێكی جدی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه‌ نییه‌.

ڕێبەر ئەحمەد: لە عێراق و هەرێم سەركەوتوو بووین بۆ لەخۆگرتنی پەنابەران
پێت ڕێبەر ئەحمەد: لە عێراق و هەرێم سەركەوتوو بووین بۆ لەخۆگرتنی پەنابەران
وەزیری كارەبا: هەرێم كارەبای نیشتمانی بە عێراق نافرۆشێت
دوات وەزیری كارەبا: هەرێم كارەبای نیشتمانی بە عێراق نافرۆشێت
پەیوەنیدر