بەهۆی ئەو شەپۆلە باران بارینەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە، پلەكانی گەرما ڕوویان لە دابەزین كردووە و شارەزایەكی كەشناسی هۆشداری بە شۆفێران دەدات، كە لەمشەوەوە تەمومژ دەستپێدەكات و دەڵێت: “بەوریاییەوە شۆفێری بكەن”.
محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، به‌هۆی بارینی بارانی باش و بوونی ڕێژەیەكی زۆر شێ له‌هه‌وادا و دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما ئه‌مشه‌و له‌سه‌رانسه‌ری ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ری ته‌م و مژی چڕ هه‌یه و ئاستی بینین كه‌م ده‌كاته‌وه.
دەشڵێت: “داواكارم له‌برایانی شۆفێر و به‌تایبه‌ت بارهه‌ڵگره‌كان زۆر به هۆشیاری و ئاگاییه‌وه شۆفێری بكه‌ن و خێراییه‌كانیان كه‌م بكه‌نه‌وه و پاپه‌ندی ته‌واوی ڕێنماییه‌كانی هاتووچۆبن”.
ڕوونیشی كردەوە، داوام له برایانی هاتووچۆ هه‌یه ئه‌م هۆشدارییه بڵاوبكه‌نه‌وه و له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه ڕێنمایی زیاتر به شۆفێران بدرێت.
ئەو شارەزایەی كەشناسی ئاماژەی بەوەشكرد، كاتی دروستبوونی ته‌م و مژ ده‌كه‌وێته نێوان 9 بۆ 10ی ئه‌مشه‌و و تا 9ی بەیانی سبه‌ی پێنج شەممه كاریگه‌رییه‌كه‌ی ده‌مێنێته‌وه و دره‌نگانی شه‌و به‌رفراوان ده‌بێته‌وه بۆ زۆرێك له‌ناوچه‌كان .