حکومەتی هەرێم هەشت ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیاند کە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
بە پێی بڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە 25ـی كانوونی یەكەمی 2023 تاكوو 1ی كانوونی دووەمی 2024، پشووی سەری ساڵ دەبێت.
لە 25ـ ی كانوونی یەكەمی 2023، تاكوو 1ـی كانوونی دووەمی 2024، بە بۆنەی سەری ساڵەوە، لە سەرجەم دامودەزگە فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
لە 2ی كانوونی دووەمی 2024 ، لە سەرجەم دامودەزگە حكومییەكانی هەرێمی كوردستان دەوامی فەرمی دەست پێ دەكاتەوە.