خەڵک زانیاری لەبارەی نێوەندگیری یۆنامی بۆ مووچەی هەرێم بڵاودەکاتەوە



سۆران عومەر بە( خەڵک )ی ڕاگەیاند، نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لەعێراق لەهەوڵی نێوەندگیریدایە لەنێوان هەرێم و بەغدا بۆ چارەسەری کێشەی مووچەو بودجەی مووچەخۆران .

سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ (خەڵک) ئاماژە بەوەدەکات، ئەمڕۆ لەگەڵ لۆرەنس لیو، ڕاوێژکاری باڵای کاروباری سیاسی یونامی لە بەغدا، عەزیز زێربوت، راوێژکاری سیاسی لە هەولێر، کاروان خۆشناو، بەرپرسی نوسینگەی سلێمانی بۆ کاروباری سیاسی کۆبوینەوە.

باسی لەوەشکرد، پاش خستنەڕوی هۆکارو چارەسەری کێشەی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر بەشە بودجەو مووچەی موچەخۆران، یونامی ئامادەیی دەربڕیوە بۆ نێوەندگیری نێوان هەرێم و بەغدا، تاکو ببێتە لایەنی سێیەم بۆ چاودێری ڕێکەوتنی چارەسەری موچەی موچەخۆرانی هەرێم ، بۆ ئەو مەبەستەش هەوڵەکانی لەگەڵ هەموو لایەنەکان دەخاتەگەڕ.

درەنگانی شەوی 11 ی حوزەیران پرۆژە یاسای بودجە لە پەرلەمان دەنگی لەسەر درا و دواتر ڕەوانەی سەرۆککۆمار کرا، ڕۆژی دواتر واژۆی لەسەر کرا و خرایە بەرنامەی کاری جێبەجێکردنەوە، بەڵام تا ئەم ساتە بە بیانوی جیاجیا کە لەلایەن هەولێر و بەغدا وە ئاراستەی یەکتر دەکریت، بەشە بودجەی هەرێم نەهاتووە و ئەمەش کێشەی بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دروستکردووە.

بڕیارێك بۆ تاقیكردنەوەی خوێندكارانى زانكۆ و پەیمانگاكان دەركرا
پێت بڕیارێك بۆ تاقیكردنەوەی خوێندكارانى زانكۆ و پەیمانگاكان دەركرا
ئەمریکا لە عێراق دەچێتە دەرەوە؟ 
دوات ئەمریکا لە عێراق دەچێتە دەرەوە؟ 
پەیوەنیدر