حکومەتی هەرێم ڕۆژێكی کرد بە پشوو



بە هۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، ڕۆژێك لە هەرێمی کوردستان کرایە پشووی فەرمی.

ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند، لەسەر پێشنیاری مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، 18ـی ئەم مانگە لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان، پشووی فەرمی دەبێت.

ڕوونیشیکردەوە، ڕۆژی 18ـی كانوونی یەكەم، كە دەكاتە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، لە سەرجەم دامودەزگەكانی هەرێمی كوردستان، بە هۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق لەو ڕۆژەدا، لە هەرێمی كوردستان پشووە.

فەرمانگەکە ڕاشیگەیاند، پشووەكە هەموو دامودەزگا فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و ڕۆژی سێشەممە، 19ـی كانوونی یەكەم، دەوامی فەرمی لە سەرجەم داموەدەزگا فەرمییەكان دەست پێ دەكاتەوە.

 

ئەمریکا لە عێراق دەچێتە دەرەوە؟ 
پێت ئەمریکا لە عێراق دەچێتە دەرەوە؟ 
ئەمساڵ زۆرترین ڕێژەی لەسێدارەدان لە ئێران جێبەجێ کراوە
دوات ئەمساڵ زۆرترین ڕێژەی لەسێدارەدان لە ئێران جێبەجێ کراوە
پەیوەنیدر