مالیزیا؛بەهۆی هەرەسهێنانی زەوییەوە 21 كەس گیانیان لە دەستدا



وەزارەتی ناوخۆیی مالیزیا بڵاویكردەوە، بەهۆی هەرەسهێنانی زەوییەوە لە شوێنێكی كامپ كردندا 21 كەس گیانیان لە دەستداوە و منداڵیشیان تێدا بووە، هەرەسهێنانەكە لە كاتێكدا بووە كە قوربانییان لە ناو خێمەكانیاندا خەوتبوون.

بەڕێوبەرایەتی ئاگركوژێنەوە و فریاكەوتن لە وەزارەتی ناوخۆی مالیزیا لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لە ویلایەتی سیلانگۆر پێش كاتژمێر 3 ی بەیانی ئەمڕۆ هەرەسهێنانەكە ڕوویداوە، گردێكی هێناوەتە خوارەوە بەسەر كێڵگەیەكی ئۆرگانیدا، كە بە شێوەیەكی نایاسایی وەكو شوێنی كامپ كردن بەكارهێندراوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە پێنج منداڵ و 12 ژن لە نێو قوربانییەكاندا بوون و زەوییەكە لە بەرزایی 30 مەترەوە هەرەسی هێناوەتە خوارەوە و نزیكەی یەك دۆنمی لە زەوییەكەی خوارەوە داپۆشیوە.

هاوكات وەزیری سەرچاوە سروشتییەكان و ژینگە و گۆڕانی كەش و هەوای مالیزیا ئاشكراشیكردووە، كە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان دەریدەخەن، كە گردێكی 450,000 مەتر چوارگۆشە ڕووخاوە.

لە لایەكی دیكەوە بەڕێوبەرایەتی كارەساتە سروشتییەكانی مالیزیا باسی لەوەشكردووە، كە 94 كەس ڕووبەڕووی هەرەسهێنانی زەوییەكە بوونەتەوە، بەڵام 61 كەسییان پارێزراو بوون و 12 كەس بێسەروشوێنن.

پۆلیسی هەولێر؛ لەبارەی ڕووداوەكەی قەزای خەبات ڕاگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە
پێت پۆلیسی هەولێر؛ لەبارەی ڕووداوەكەی قەزای خەبات ڕاگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە
ئەرجەنتیینییەکان چاویان لە کاسەکەی قەتەرە و خۆیانی بۆ ئامادە دەکەن
دوات ئەرجەنتیینییەکان چاویان لە کاسەکەی قەتەرە و خۆیانی بۆ ئامادە دەکەن
پەیوەندیدار