لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بلینکن ڕایگەیاند، بەردەوامی هێرشەکان بۆسەر هێز و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق کاریگەری لەسەر سەروەری عێراق دەبێت.
شەوی رابردوو ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجامدا و بەسودانی ڕاگەیاند، دەستخۆشی لە حکوومەتی عێراق دەکەین، کە هێرشەکانی سەر هێزەکانمان لە عێراق بە کارێکی تیرۆرستی هەژمارکردووە و پابەندبوون بە لێکۆڵینەوە لە هێرشەکان و سزادانی ئەنجامدەرانی ئەو هێرشانە.
لەچوارجیوەی پەیوەندییەکەی نێوانیاندا سەرۆکوەزیرانی عێراق بە بلینکنی وت، سوورین لەسەر دروستکردنی پەیوەندی دۆستانە لەگەڵ هاوبەشەکانمان و بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکان و پاڵپشتی هەر هەوڵێک دەکەین کە ئارامی و ئاسایش لە ناوچەکە بپارێزێت.
سودانی جەختی لەوەشکردەوە کە عێراق توانای پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان و نوێنەرایەتییەکانی هەیە بەبێ ئەوەی پیویستی بەوەبێ وڵاتانی دیکە بۆ ئەو مەبەست ەدەستوەردان لەکاروباری ناوخۆی عێراقدا بکەن.