سودانی: دروستکردنی پەیوەندی ئابووری لە نێوان عێراق و تورکیا بڕیارێکی ستراتیژییە



ڕۆژی چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بنیاتنانەوە و پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان عێراق و تورکیای بە “بڕیارێکی سەروەری و ستراتیژی” وەسف کرد.

ئەمەش لە میانەی دیداری شاندێکی کۆمپانیای “تێریاکی ئاگرۆ”ی تورکی، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان، محەمەد نەجار و باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، عەلی ڕەزا گونەی هات.

لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیایی سەرۆک وەزیران کە بڵاوکراوەتەوە هاتووە، لە میانی کۆبوونەوەکەدا پیرۆزبایی خۆی بەبۆنەی واژۆکردنی کارکردنی کۆمپانیای تورکی و کۆمپانیای دارایی نێودەوڵەتی-IFC دەربڕیوە، گرێبەستێک واژۆ کرا بۆ دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی پیشەسازی لە عێراق، بۆ پرۆسێسکردنی بەروبوومی کشتوکاڵی لە بەندەری ئوم قەسر.

هاوکات شاندی تورکیا خواستی خۆی بۆ بەشداریکردن لە دامەزراندنی پڕۆژەی دیکە لە بواری کشتوکاڵیدا دەربڕی، لەگەڵ تەکنیکەکانی بە مۆدێرنکردنی ئاودێری و وزەی پاک.

سودانی پاڵپشتی حکومەتی بۆ ئەم هەنگاوە وەبەرهێنانانە دووپات کردەوە، ئاماژەی بە گرنگیی ئەوان کرد لە بەرزکردنەوەی ئاسایشی خۆراک، دابینکردنی هەلی کار لە ناوخۆ، لە چوارچێوەی وەبەرهێنانی گونجاوی سەرچاوە ئاوییەکان و بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای سەردەم، کارکردن بۆ لابردنی هەموو ئاستەنگەکانی بەردەم وەبەرهێنەران، هەروەها بانگهێشتکردنی کۆمپانیاکانی دیکەی تورکیا بۆ چوونە ناو گۆڕەپانی وەبەرهێنانی عێراق.

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ شاندی تورکیا ڕوونیکردەوە کە بنیاتنانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان عێراق و تورکیا و پەرەپێدانیان بەپێی قازانجی هاوبەش بڕیارێکی سەروەری و ستراتیژییە کە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە.

ئیسرائیل دەستی بە پڕئاوکردنی تونێلەکانی حەماس کرد
پێت ئیسرائیل دەستی بە پڕئاوکردنی تونێلەکانی حەماس کرد
سودانی هۆشداری بە سوپای عێراق دەدات
دوات سودانی هۆشداری بە سوپای عێراق دەدات
پەیوەنیدر