مەلا یاسین ماتەمینی خۆی دەگەیەنێتە عەلی قەرەداغی



سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی وەبەرهێنەرانی سلێمانی بروسكەی ماتەمینی ئاڕاستەی عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتی یەکێتی زانایانی جیهانی موسڵمان دەكات بەبۆنەی كۆچی دوایی خوشكەكەیەوە.

یاسین مەحمود، سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی وەبەرهێنەرانی سلێمانی لە بروسكەیەكی ماتەمینیدا بۆ عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتی یەکێتی زانایانی جیهانی موسڵمان ئاماژەی بەوەكردووە، “بەبۆنەی کۆچی دوایی خوشکی بەڕێزتان (حاجی عەتیە حاجی شێخ محێدین)، پرسە و سەرەخۆشیتان ئاڕاستە دەکەین و لەخوای باڵادەست دەپاڕێینەوە، ئەم دایکە ئازیزەمان، جێی بەهەشت بێت و تەمەن درێژی بۆ جەنابتان و نەوەکانی جێهێشتبێت”.

دەقی بروسكەی ماتەمینی:
بەناوی خوادای بەخشندە و میهرەبان
كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ ؤيَبْقَي ؤجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلالِ ؤالإِكْرَامِ

بەڕێز؛ جەنابی د. عەلی قەرەداغی – ئەمینداری گشتی یەکێتی زانایانی جیهانی موسڵمان، بۆ کۆچی دوایی خوشکی بەڕێزتان (حاجی عەتیە حاجی شێخ محێدین)، پرسە و سەرەخۆشیتان ئاڕاستە دەکەین و لەخوای باڵا دەست دەپاڕێینەوە، ئەم دایکە ئازیزەمان، جێی بەهەشت بێت و تەمەن درێژی بۆ جەنابتان و نەوەکانی جێهێشتبێت.
بەناوی خۆم و هاوکارانم لە یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان، هاوخەمیتان بۆ دەردەبڕین و نزای ئارامی و دڵنەوایی بۆ خانەوادەی بەڕێتان دەکەین و پرسە و سەرەخۆشی خۆمانتان پێ ڕادەگەیەنین.

إِنَّا لِلّهِ ؤإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعونَ
یاسین مەحمود ڕەشید
سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان – سلێمانی

نەوتی سپی نرخەكەی زیاتر هەرزان دەبێت
پێت نەوتی سپی نرخەكەی زیاتر هەرزان دەبێت
ئەمڕۆ مەغریب و كرواتیا بۆ پلەی سێیەم یاریی دەكەن
دوات ئەمڕۆ مەغریب و كرواتیا بۆ پلەی سێیەم یاریی دەكەن
پەیوەنیدر