ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ٦٩ ملیار دیناری تەرخانكرد بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.



ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبووەوە و بڕی ٦٩ ملیار دیناری تەرخانكرد بۆ بەڕێوەچوونی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان كە بڕیارە لە ٢٥ی شوباتی داهاتوو بەرێوە بچێت.

ئەمڕۆ ئەنجومەنیوەزیرانی عێراق کۆبوەوە و یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبونەوەکە تایبەت بوو بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بوو بۆ ئەو مەبەستە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە تەرخانکردنی بڕی ٦٩.٢ ملیار دینار بۆ پێداویستییەکان و بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەکە.

دەقی بڕیارەکە بەمشێوەیەیە:
1-گواستنەوەی بڕی (43,769,149,000) دینار لە چوارچێوەی بودجەی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە بەرنامەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بۆ هەژماری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و هەروەها گواستنەوەی بڕی (25,460,851,000) دینار لە پارەی یەدەگی لەناکاو لەنێو بودجەی هەرێم بۆ نێو هەژماری کۆمسیۆنی باڵا بۆ هەمان مەبەست.

2-راسپاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە پێدانی دەسەڵاتی خەرجکردنی پارەکە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

لە بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا لەبارەی هەرێمی کوردستان، بڕیاردرا بە تەرخانکردنی (5.562,149,000) دینار بۆ هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی وشکەساڵی و روبەڕوبونەوەی لافاو لە هەرێمی کوردستان.

سبەینێ نەوت لە سێ گەڕەکی سلێمانی دابەشدەکرێت
پێت سبەینێ نەوت لە سێ گەڕەکی سلێمانی دابەشدەکرێت
“48 کاتژمێر مۆڵەت بە خاوەن بینا و تەلارەکان دراوە”
دوات “48 کاتژمێر مۆڵەت بە خاوەن بینا و تەلارەکان دراوە”
پەیوەنیدر