بافڵ تاڵەبانی: دەستی ئاشتی و برایەتی یەكێتی بۆ هەموو لایەك درێژ دەكەم



سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دوژمنەكانمان سوود لە پەرتەوازەییمان وەردەگرن و دەشڵێت: “دەستی ئاشتی و برایەتی یەكێتی بۆ هەموو لایەك درێژ دەكەم”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی لە مەڕاسیمی ساڵیادی شەهیدبوونی ئاكام عومەر، فەرماندەی كۆماندۆی كوردستان لە وتارێكدا ڕایگەیاند، دەستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان درێژ دەکەم بۆ هەموو حزب و لایەنێکی کوردستان و دەڵێم، وەرن بەیەکەوە وڵاتەکەمان چاک بکەینەوە و خەڵکەکەمان ئاشت بکەینەوە، هێز نییە لە جیهان بە 45 ملیۆن کەس بڵێ نا، بەڵام ئێمە گەر لەت لەت بین دوژمنانمان هەوڵ دەدەن لاوازمان بکەن.

ڕاشیگەیانتد، شەهید ئاكام یەكێك بوو لە فەرماندە باشەكانی یەكێتی و هێزێكی بۆ جێهێشتووین، كە وێنەی نییە، بۆیە تا ڕۆژی قیامەت پشتوپەنای كۆماندۆ دەبم.

وتیشی، “فەرماندە ئاكام خەباتی كرد بۆ هەموو كوردستان و لە ئازایەتیدا وێنەی نەبوو، هەموو ڕۆژێک سەیری نامە و وێنەکانی ئاکام دەکەمەوە”.

جەختیشی كردەوە، وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەین بۆئەوەی لەگەڵ هەموولایەک بۆ پێشەوە بڕۆین، ئەوانەش کە ئامادەنین و بەرژەوەندی خۆیان لە پێش میللەت دادەنێن و وەک فیرعەون حەزدەکەن خۆیان زاڵ بکەن بەسەر خەڵکی کوردستاندا، دەبێت ئامادەبن بەرپرسیارێتی ئەو بڕیارە هەڵبگرن.

سبەینێ‌ بەفر دەبارێت
پێت سبەینێ‌ بەفر دەبارێت
مەسیحییەکانی عێراق ئاهەنگ گێڕانی سەری ساڵ ڕەتدەکەنەوە
دوات مەسیحییەکانی عێراق ئاهەنگ گێڕانی سەری ساڵ ڕەتدەکەنەوە
پەیوەنیدر