بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان بڵاویکردەوە، لە کۆنفرانسی ساڵانەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، قەڵغانی ڕێزلێنان بەخشرا بە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان.
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی ٩و١٢ مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دووەم کۆنفڕانسی ساڵانەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە شاری بەغدا بەڕێوەچوو، کە تیایدا یۆنامی و نوێنەرانی وڵاتانی سعودیە، میسر، لوبنان و میرنشینەکانی عەرەبی یەکگرتوو(ئیمارات)، کوەیت، یەمەن، نوسینگەی عەرەبی کۆمکاری عەرەبی و عێراق بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکانی سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش بەشداربوون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکرد، لەو کۆنفرانسەدا ڕۆڵی بەرچاوی بەرێوەبەرایەتیەکەمان لە بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان لە ناوچەکەدا بەرز نرخێنرا، چەندین جار دەستخۆشی و سوپاس و پێزانین لەلایەن یۆنامی و وەزیری ناوخۆی عێراق و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ماددەهۆشبەرەکانی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ و نوێنەرانی بەشداربوو لە کۆنفڕانسەکە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان کرا.
هەر لە میانەی ئەو کۆنفڕانسەدا لە پای هەوڵ و ماندووبوون، بەرەنگاربوونەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکە بۆ نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان قەڵغانی ڕێزلێنان بەخشرا بە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان .