سەرۆكی یەكێتیی نیشتماینی كوردستان لەكاتی هێنانەوەی تەرمی ئاكام عومەر، فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان بەڵێن بە خەڵكی كوردستان دەدات، یەكێتی ناهێڵێت خوێنی شەهیدەكانی بۆ خاكی كوردستان و مافی چارەنووس ون بێت.
ئەمڕۆ تەرمی ئاكام عومەر، فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان لە ئەڵمانیاوە گەڕایەوە سلێمانی و بڕیارە دواتر لە هەولێر بەخاك بسپێردرێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی لە وتاری مەڕاسیمی هێنانەوەی تەرمی ئاكام عومەر ڕایگەیاند، ئاکام شەری کرد بۆ کوردستان و میللەت و حزبەکەی. ئەو تەنها ئیرادەی بەرگری لە خاکی کوردستان و شەری دوژمنەکانی دەویست و خەونی ئەوەبوو یەکریزی کورد دروستببێت.
سەرۆكی یەكێتی بهڵێن به خهڵكی كوردستان دەدات: “یهكێتی زۆر قوربانی داوه و ههزاران شههیدی ههیه و فهرمانده ئاكام یهكێكه لهو شههیدانه و ههرگیز ناهێڵین ناوی شههیدهكانیان ون بێت و لهسهر ئهو رێگایه دهڕۆین تاوهكو دهگهینه ئامانجهكانمان”.
ڕاشیگەیاند، دەبێت لەبیرمان بێت کاک ئاکام بەو تەمەنە گەنجەوە توانی هێزێکی بچووک بکات بەم هێزی کۆماندۆیەی ئێستا کە “هەموو نەیار و دوژمن لێی تۆقیون”. ئەو بەشێکی سەرەکی بوو لە رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و رووبەرووبوونەوەی شەری داعش و ئەو پەیوەندییەی ئێستا هەمانە لەگەڵ هاوپەیمانان.
وتیشی، “ئێمە هەموومان موسوڵمانین و ئەوە دەزانین شەهید ئاکام بە سەربەرزی گەرایەوە بۆلای خوای گەورە، ئەو پیاوێکی خواناس بوو”.
سەرۆكی یەكێتی ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە وەک یەکێتی و پێشمەرگەی کۆماندۆ و دژە تیرۆر، بەڵێنمان داوە بە ڕۆح و خوێنمان بەرگری لە کوردستان بکەین، بەڵێن بە هێزی کۆماندۆ دەدەین هەمیشە بەهێزتر دەبین و هەرگیز بۆ دواوە ناگەرێینەوە، هەموو هەوڵێک دەدەین ئەو کوردستانە دروست بکەین، کە کاک ئاکام خەونی پێوە دەبینی”.