نرخی مریشك بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی



نرخی مریشك ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر ڕوو لە دابەزین دەكات و مریشك فرۆشێكیش دەڵێت: “بڕەكەی زۆر بووە لە بازاڕدا و هەناردەی ناوچەكانی عێراق ناكرێت بۆیە هەرزان بووە”.

ئەمڕۆ دوو شەممە 11ی 12 بە بەراورد بە مانگی ڕابردوو، نرخی کیلۆیەک مریشکی زیندوو زیاتر لە هەزار و 500 دینار دابەزیوە بەراورد بە هەفتەی ڕابردووش 500 دینار دابەزیوە، لەكاتێكدا لە سەرەتای مانگی ڕابردوودا كیلۆی گەیشتبووە نزیكەی 4 هەزار دینار.

یونس، كە كاری فرۆشتن و چاك كردنی مریشك دەكات لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ نرخی مریشك زیاتر دابەزیوە و كیلۆیەك مریشكی زیندوو بووە بە 2 هەزار و 500 دینار بۆ ئەو مریشكانەی كێشیان لە نزیكەی 3 كیلۆ و بەرەو سەرەوەیە.

ڕاشیگەیاند، مریشكی ناسكی 2 كیلۆ و 2 كیلۆ و نیو نرخەكەی كەمترە و كیلۆی بە 2 هەزار دینارە.

ئەو مریشك فرۆشە، هۆكاری هەرزان بوونی نرخی مریشكی زیندووی بۆ زۆری بەرهەمی كێڵگە پەلەوەرییەكان و هەناردە نەكردنی بۆ ناوچەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق گەڕاندەوە.

دابین كردنی 100 هەزار هەلی كار ڕاگەیەنرا
پێت دابین كردنی 100 هەزار هەلی كار ڕاگەیەنرا
دەوامی بەشێكی كارمەندانی هەرێم كەم دەكرێتەوە
دوات دەوامی بەشێكی كارمەندانی هەرێم كەم دەكرێتەوە
پەیوەنیدر