وەزیری ناوخۆی تورکیا عەلی یەرلیکایا ڕایگەیاند، لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا لە ٨١ پارێزگا ئۆپەراسیۆنی هاوبەش بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانە دەستی پێکرد کە لەلایەن حکوومەتەوە داواکراو بوون و چوار هەزار و ٩٥١ کەس دەستگیر کراون.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، وەزیری ناوخۆی تەرکیا ئاماژەی بەوەکردووە و باسی لە بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنی بازنە-٨ کردووە بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی کە داواکراو بوون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەخراوەتەڕوو “لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی بازنە-٨ کە هاوکات لە ٨١ پارێزگا بەڕێوەچوو، چوار هەزار و ٩٥١ کەس دەستگیر کران”.
وەزیری ناوخۆی تورکیا جەختی لە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکان بە مەبەستی دەستگیرکردنی تاوانباران و سەقامگیری ئارامی وڵات کردووەتەوە.