تەرمی پێشمەرگەیەك بە كوژراوی دۆزرایەوە



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشكرای دەكات، كە لە گەڕەكی ڕاپەڕین تەرمی پێشمەرگەیەكی لیوای 7ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دۆزراوەتەوە و دەشڵێت: “شۆفڵی پێ بووە و كاتێك ویستوویەتی بچێت بۆ سەر كار، تەقەی لێ‌ كراوە و دوو فیشەك بە جەستەیەوە هەیە”.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە هێزەكانمان ئاگاداركران بە بوونی حاڵەتێكی كوشتن لە گەڕەكی ڕاپەڕین نزیك مەیدانی ئاژەڵان، پاشان دەركەوت هاووڵاتیەك بەناوی (ق. م . م) ڕەگەزی نێر، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەكی (ئیمام قاسم) پیشەی پێشمەرگە لە لیوای 7ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە تەرمەكەی لەسەر شۆڤڵكەی دۆزراوەتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان ئەو هاووڵاتیە شۆفڵی پێ بووە و ویستوویەتی بچێتە سەركار، بەڵام بەڕێگاوە بە چەكی كڵاشینكۆف دەستڕێژی گولـلـەی لێ كراوە و بەو هۆیەشەوە بەسەر شۆفڵەكەیەوە كوژراوە، كە شوێنەواری دوو فیشەك بەسەر جەستەیەوە هەیە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەر دوای ڕووداوەكە هێزەكانی پۆلیس و ئاسایشی قەڵادزێ و تیمەكانی بەڵگەوتاوانی پشدەر گەیشتوونەتە شوێنی مەبەست و دوای گرتنەبەری ڕێوشوێنەكان تەرمەكەیان گواستۆتەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ.

نرخی دۆلار دابەزی
پێت نرخی دۆلار دابەزی
سەرماوسۆڵە ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە
دوات سەرماوسۆڵە ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە
پەیوەنیدر