وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە،ژەمی بەیانیان بۆ خوێندکارانی پەیمانگای هیوای نابیستان ی گەرمیان دابین دەکرێت
لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەکراوە، بۆ یەکەمجارە بە هەوڵی کوێستان محەمەد وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی و پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی وەزارەتی دارایی ، هەموو ڕۆژێک ژەمی بەیانیان بۆ سەرجەم خوێندکارانی پەیمانگای هیوای نابیستانی گەرمیان و کفری دابین دەکرێت.
پەیمانگای هیوای نابیستان ی گەرمیان، پەیمانگایەکی تایبەتە بە خاوەن پێداویستی تایبەت و چەندین خوینکار لەو پەیمانگایەدا درێژە بە خوێندنی تایبەت بە خۆیان دەدەن.