وەزارەتی پەروەردە هەفتەیەك پشووی ڕاگەیاند



وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاریدا بەبۆنەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانەوە هەفتەیەك بكرێتە پشووی فەرمی.

دوابەدوای داواكاری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بۆ ڕاگرتنی پڕۆسەی خوێندن بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانەوە، وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا هەفتەیەك بكرێتە پشوو.

وەزارەتی پەروەردە لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بڕیاریان داوە هەفتەیەك بكرێتە پشوو، كە لە ڕۆژی سێ‌ شەممە 12ی 12ی 2023 دەستپێدەكات تاوەكو ڕۆژی چوار شەممە 20ی 12ی 2023.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو پشووە بۆ ڕێكخستنی خوێندنگەكان و ئامادەكاری بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ كەریم سەید، وتەبێژیی وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند، تاوەكو ئێستا بڕیار نەدراوە بە ڕاگەیاندنی هەفتەیەك پشوو لە ناوەندەكانی خوێندن.

پێشتر،

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، داوایان لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران کردووە، لەپێناو هەماهەنگی ئیشوکارەکان لەگەڵ لیژنەی ئاسایشی باڵا و گواستنەوەی کەرستە و پێداویستییەکانی هەڵبژاردن و جێگیرکردنیان و تەواوکردنی سەرجەم کارەکان، دەوامی خوێندنگەکان بۆ هەفتەیەك ڕابگیرێت.

زانیاری لەسەر دروست كردنی كارتی بانكی بۆ هاووڵاتیان و فەرمانبەران
پێت زانیاری لەسەر دروست كردنی كارتی بانكی بۆ هاووڵاتیان و فەرمانبەران
پارەی تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆكان دیاریکرا
دوات پارەی تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆكان دیاریکرا
پەیوەنیدر