دابەشكردنی مریشك و هێلكە لە بەشەخۆراك دەستی پێكرد



كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك لە وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەڵمەتەكانیان بۆ فرۆشتنی ڕۆستەوخۆی هەردوو ماددەی (مریشك و هێلكە) بە نرخی هەرزان دەستی پێكردووە.

كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەسەر ڕاسپاردەی ئەسیر غرێری، وەزیری بازرگانی كۆمپانیاكەیان هەڵمەتەكانی چڕكردۆتەوە بۆ فرۆشتنی ڕاستەوخۆی هەردوو ماددەی (مریشك و هێلكەی خواردن) بە نرخی كێبڕكێی بازاڕ لە سەرجەم ناوچەكانی بەغدای پایتەخت.

لما هاشم، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیاكە ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو هەڵمەتەی ئەنجامی دەدەن بۆ فرۆشتنی ماددەكانی خۆراك بە نرخی هەرزان بە هاووڵاتیان لەپێناو كۆنتڕۆڵ كردن و ڕاگرتنی نرخی بازاڕی ناوخۆیە.

جەختیشی كردۆتەوە، فڕۆشتنی ئەو ماددە خۆراكیانە لەلایەن حكومەتەوە لەپێناو پاڵپشتی كردنی ئەو خێزانانەیە، كە داهاتیان دیاری كراوە و هەژارن.

 

بە داتا دەنگ و سەنگی پێکهاتەکانی کەرکوک لە ماوەی ١٦ ساڵدا بزانە
پێت بە داتا دەنگ و سەنگی پێکهاتەکانی کەرکوک لە ماوەی ١٦ ساڵدا بزانە
وەزارەتی دارایی لەبارەی ٧٠٠ ملیارەکە ڕوونکردنەوە دەدات
دوات وەزارەتی دارایی لەبارەی ٧٠٠ ملیارەکە ڕوونکردنەوە دەدات
پەیوەنیدر