بۆ پشووی هەفتەیەكی خوێندنگەكان بڕیار درا



دوابەدوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ڕاگرتنی پڕۆسەی خوێندن بەهۆی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراقەوە، وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەو دەنگۆیە ڕاست نییە و تەنها 7 ڕۆژ مۆڵەت دەدرێت بەو كاندیدانەی لە كەرتی پەروەردە دەوام دەكەن.

ئەمڕۆ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاندبوو، بەمەبەستی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان بۆماوەی یەك هەفتە دەوامی خوێندنگەكان ڕادەگیرێت.

لای خۆشیەوە، كەریم سەید، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمی (العراقیە) ڕایگەیاند، دەنگۆی پشووی هەفتەیەكی خوێندنگەكان بۆ ماوەی ئامادەكاری بەڕێوەچوونی هەڵبژارردنە ناوخۆییەكان دوورە لە ڕاستییەوە.

ڕاشیگەیاند، وەزارەتی پەروەردە هەماهەنگی هەیە لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵا بۆ سەركەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنەكان و پابەندە بەوە حكومەت بڕیاری لێ‌ دەدات بۆ پشوو یان نا.

بڕیارە لە 18ی ئەم مانگەدا لە سەرتاسەری عێراق هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان بەڕێوەبچێت، جگە لە ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێم، بەڵام ئاوارە و هاووڵاتیانی عێراق و ناوچە كوردستانییەكانی نیشتەجێی هەرێم لەو بنكانەی بۆیان دیاری كراوە دەنگ دەدەن

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، داوایان لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران کردووە، لەپێناو هەماهەنگی ئیشوکارەکان لەگەڵ لیژنەی ئاسایشی باڵا و گواستنەوەی کەرستە و پێداویستییەکانی هەڵبژاردن و جێگیرکردنیان و تەواوکردنی سەرجەم کارەکان، دەوامی خوێندنگەکان بۆ هەفتەیەك ڕابگیرێت.

بە ڤیدیۆ؛ خەڵكی ئیسرائیل خۆپیشاندانیان دەستپێكرد
پێت بە ڤیدیۆ؛ خەڵكی ئیسرائیل خۆپیشاندانیان دەستپێكرد
عێراق بڕیاری ناردنی ٧٠٠ ملیارەکەی دا
دوات عێراق بڕیاری ناردنی ٧٠٠ ملیارەکەی دا
پەیوەنیدر