کاتی ڕاگەیاندنی ناوی حاجییان ئاشکرا کرا



به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، بەردەوامن لە ئامادەکارییەکانیان، لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا ناوی حاجییانی ئەمساڵ ڕادەگەیەندرێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی ڕایگەیاند، به‌رده‌وامن له‌ ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی تیروپشك بۆ ناوی حاجیانی ئه‌مساڵ و ڕاگه‌یاندنی ناوەکان.

هه‌ر له‌ ڕاگه‌یەندراوه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ له‌كاتی ده‌ستپێكردنی ناونووسین و تاوه‌كوو ڕێكخستنیان به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر پرۆسه‌كه‌ ده‌كه‌ن و له‌ ئێستادا له‌ دوا قوناغی ئاماده‌كارییه‌كانیاندا بۆ ئه‌نجامدانی تیروپشكی ناوی حاجییان بۆ وه‌رزی حه‌جی ٢٠٢٤.

له‌ كۆتایی دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومرە ڕایگەیاند، له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا و پێش كۆتایی ئه‌م مانگه‌ به‌ ئاماده‌بوونی ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن به‌ شێوه‌یه‌كی شه‌فاف و دادپه‌روه‌رانه‌ تیروپشك بۆ ناوی حاجییان ئه‌نجام ده‌درێت و ناوه‌كان بڵاوده‌كرێنه‌وه‌.

 

ئەردۆغان: کوردی قەدەغە بوو، بەڵام ئێمە ڕێمان بۆ کردەوە
پێت ئەردۆغان: کوردی قەدەغە بوو، بەڵام ئێمە ڕێمان بۆ کردەوە
سەرلەنوێ کاتێکی دیکە بۆ گەیشتنی 700 ملیارەکە ڕاگەیەندرا
دوات سەرلەنوێ کاتێکی دیکە بۆ گەیشتنی 700 ملیارەکە ڕاگەیەندرا
پەیوەنیدر