مامۆستایان بۆ مووچە هۆشداری بە حكومەت دەدەن



نوێنەری گشتی وانەبێژان لەهەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هێشتا لە بەشێكی پەروەردەكان مووچەی مانگی 10ی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش نەكراوە و

عەلی ڕەئووف، نوێنەری گشتی وانەبێژان لەهەرێمی كوردستان بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، تاوەكو ئێستا شایستەی دارایی مانگی ١٠ی ٢٠٢٢ مامۆستایانی وانەبێژ لە پەروەردەكانی زاخۆ و سێمێل و ئامێدی و شنگال و كەركوك دابەش نەكراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەم بەرەو كۆتایی دەچن و نزیك دەبینەوە لە ساڵی نوێی ٢٠٢٣ تاوەكو ئێستا پێنج پەروەردە شایستە داراییەكانیانی بۆ مانگی ١٠ی ٢٠٢٢ دابەش نەكردووە.

ئەو مامۆستایە ڕەخنە لە وەزارەتی پەروەردە دەگرێت و دەڵێت: “ئاوا بەڕێوەناچێت، وای لێهاتووە بۆ شایستەی دارایی خۆپێشاندان و گۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بكەین”.

جەختیشی كردەوە، ئەم هەفتەیە مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش نەكرێت دڵنیابن چالاكیمان دەبێت و ئەوەی پێویست بێت ئەنجامی دەدەین بۆ مامۆستایانی وانەبێژ.

نۆستەر ئەدامۆسە زیندووەكە پێشبینی براوەی ناسناوی مۆندیال دەكات
پێشت نۆستەر ئەدامۆسە زیندووەكە پێشبینی براوەی ناسناوی مۆندیال دەكات
مپاپێ‌: ئەرجەنتین لاوازە و یارییەكە دەبەینەوە
دواتر مپاپێ‌: ئەرجەنتین لاوازە و یارییەكە دەبەینەوە
ەیوەندیدار