پەرلەمانتارێکی عێراقی لە لێدوانێکی تایبەت-دا ڕایگەیاندووە، ئەمریکا دەیەوێت لە ڕێگەی داعشەوە پێشێلکارییە ئەمنییەکان زیاد بکات.
ئەمڕۆ شەممە، وەعد قەدۆ، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان ڕایگەیاند، هێرشەکانی ئەم دواییەی داعش لە عێراق بە فەرمانی ئەمریکا بووە، هاوکات ئاماژەیە بۆ ئەوەی واشنتۆن دەیەوێت لە ڕێگەی ئەو هێرشانەوە پەیامێک بۆ بەغدا بنێرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، “داعش وەک هیلاری کلینتۆن وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا وتی، دروستکراوێکی ئەمریکییە و ئامرازێکە لە دەستی کۆشکی سپی، بۆئەوەی فشار بخەنە سەر وڵاتان و حکومەتەکان بۆ تێکدانی سەقامگیرییان لە پێناو گەیشتن بە ئەجێندا و ئامانجە جیۆپۆلیتیکیەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست”.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشکرد، “کۆشکی سپی دەیەوێت لە ڕێگەی داعشەوە ڕێژەی پێشێلکارییە ئەمنییەکان لە عێراق زیاد بکات”.
ناوچەکانی کەرکوک، دیالە، سەلاح الدین، هەروەها تارمیە لە باکووری بەغدا، شایەتحاڵی هێرشەکانی داعش بوون بۆ سەر سوپای عێراق و حەشدی شەعبی، کە لە ئەنجامدا کوژران و برینداربوونی ئەفسەر و ئەندامانی سوپای لێکەوتەوە.
لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هێزەکانی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، هێرشی زیاتری داعشیان پووچەڵ کردووەتەوە کە لە ناوچەکانی باشووری کەرکوک هێزەکانیانی کردبووە ئامانج.