ئەمڕۆ شەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی بەغدا دابەزی و نرخی فرۆشتنی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ لەبازاڕی جوملە لە شەقامی نەهری بەغدای پایتەخت ٤٢٢ هەزار دینارە و نرخی کڕینی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٣٨ هەزار دینارە، بەڵام نرخی فرۆشتنی یاک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ی عێراقی گەیشتە ٤١٢ هەزار دینارو نرخی کڕینی هەر مسقاڵێکیش ٤٠٨ هەزار دینارە.
لەناوەڕاستی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢ــەوە هەتا ئێستا بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە دابەزین کردووە بەشێوەیەک نرخی یەک دۆلاری ئەمریکی گەیشتە هەزار و ٦١٠ دیناری عێراقی.
لەگەڵ دابەزینی بەهای دراوی نیشتیمانی (دیناری عێراقی) ڕێژەی هەژاری و بێکاری ڕووی لە هەڵکشان کرد و کڕیارێکی زۆر بەمەبەستی کڕینی زێڕ ڕوویان لە بازاڕەکانی زێڕ کرد.
بەگوێرەی زانیارییە فەرمییەکانی حکومەت بەگشتی عێراق لەماوەی مانگێکدا بڕی حەوت تۆن و نیو زێڕ هاوردە دەکات و لەبەرامبەر هەر کیلۆگرامێکدا بڕی ٢٥٠ دۆلار باجی گومرگی دەدات کە کۆی گشتی ئەو باجەی دەیدات دەگاتە ملیۆنێک و ٨٧٥ هەزار دۆلار.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بەگوێرەی پێگەی بلومبێرگ کە تایبەتمەندە بەبواری ئابووری عێراق تەنها لە ساڵی ٢٠٢٢دا ٣٣.٩ تۆن زێڕی کڕیووە، لەهەمانکاتدا کۆنسوڵی تورکیا ئەربیل هاکان کاراجای ئاماژەی بەوەکرد لە ساڵی ٢٠٢١دا عێراق بەبەهای ملیارێک و ٥٠٠ هەزار دۆلار زێڕی لە تورکیا کڕیووە.